Murat Kaya
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئەو ٥١ گومانلێکراوەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی زانکۆی بۆغازئیچی رەوانەی دادگای ئێشکگرکران و لەلایەن داواکاری گشتییەوە داوای دەستبەسەرکردنی ٣٠ کەسیان کرا، بە مەرجی ''قەدەغەی چوونەدەرەوە بۆ وڵات'' و ''واژووکردنی زۆرەملێ'' ئازادکران.
گومانلێکراوان کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی ئاسایشی ئیستانبوڵەوە لە میانی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکەی کەمپوسی باشووری زانکۆی بۆغازئیچی لە یەکی شوباتدا دەستگیرکران، دوای کارەکانی ئاسایش رەوانەی کۆشکی دادی ئیستانبوڵ کران.
دوای وەرگرتنی ئیفادەکانیان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ کە لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەبات، ٣٠ کەس لە گومانلێکراوان بە داوای دەستبەسەرکردن، ١٢یان بە داوای مانەوە لە ماڵ و نۆشیان بە داوای قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات رەوانەی دادگای ئێشکگرکران.
گومانلێکراوان کە بەشێوەی گرووپی شەش کەسی لەلایەن دادگای ئێشکگری جیاوازەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا، کارەکانیان دەمەوبەیانی تەواوبوو.
٣٠ کەس لە گومانلێکراوان کە بە داوای دەستبەسەرکردن رەوانەی دادگا کران، بە مەرجی ''قەدەغەی چوونەدەرەوە بۆ وڵات'' و ''واژووکردنی زۆرەملێ'' ئازاد کران.
هەروەها ١٢ کەس لە گومانلێکراوان کە داوای بەندکردن لە ماڵ و نۆ کەسەکەی دیکە داوای قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵاتیان کرابوو، بە هەمان مەرج ئازادکران.