Esin Işık
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٨ هەزار و ١٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١١٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٤٨ هەزار و ١٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١١٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٣٢ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٣١٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٣٨٧ هەزار و ٣٨٤ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٠ مليۆن و ٦١ هەزار و ٤٣٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٠١ هەزار و ٧٩ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٦ هەزار و ٣٥٤ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٢٣ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٩ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٤ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٧،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.