Rewa Mahmood Hasan
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
مووش - AA
زانکۆی ئاڵپئارسلان-ی مووش بۆ زیادکردنی گوڵاڵە سوورەی مووش و ناردنی بۆ بازاڕەکان دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
تیمەکانی چوارچێوەی پرۆژەی گەشەپێدانی جۆریی و ئیسڵاح، کۆکراوە گوڵاڵە سوورەی مووش، سەلکی گوڵاڵە سوورە لە زەویوزاری بەڕێوەبەرایەتی کاری کشتوکاڵی یڵدز ئاڵپئارسلان کۆدەکەنەوە.
گوڵاڵە سوورە کە لە دەشت و دەری ناوچەکەدا دەڕوێت و سەرتاپای ئەو ناوچەیەی لێی دڕوێت سوورپۆش دەکات و لە رێی ئەو پرۆژە تازەیەی زانکۆی ئاڵپئارسلانەوە دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ شارەکە.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی مووش، پرۆفیسۆر دکتۆر یاشار قەرەداغ ئاماژە بەوە دەکات لەدوای چوکورۆڤا و قۆنیا، مووش گەورەترین دەشتی هەیە بە رووبەری ١٦٥ هەزار هێکتار زەوی.
ئەو باس لەوە دەکات کە گوڵاڵە سوورەش یەکێکە لە هێما گرنگەکانی دەشتی مووش و بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆی مووش لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە رێی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەوە پرۆژەیەکیان پێشکەش زانکۆکە کردووە تاکو پەرە بەو جۆرە گوڵە بدەن و لە زەویوزارێکدا دەست بکەن بە چاندن و کۆکردنەوەی سەلکی گوڵاڵە سوورەکە و دواتر رەوانەی بازاڕەکان دەکرێن.
پرۆفیسۆر قەرەداغ باس لەوە دەکات لە سەرەتای وەرزی پاییزدا هەر سەلکە گوڵاڵە سوورەیەک بەقوڵی ١٥ سانتیمەتر و دووری یەک مەتر لە یەکەوە دەچێنرێن. بەخێودەکرێن و دواتر هاوشێوەی هۆڵەندا زیادیان دەکەن و رەوانەی بازاڕەکان دەکرێن.