Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
هه‌كاری - AA
بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا رۆژانی جه‌ژن بەشێوەیەکی ئاسووده‌تر به‌سه‌ربه‌رن، پارێزگای هه‌كاری بڕیاریدا گۆڕانكاریی له كاته‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا له‌و شارۆچكه‌كه‌یه ئه‌نجامبدات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگاكه، گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا هاتووه كه له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه:
"به‌پێی بڕیاری پارێزگاكه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا له26ی ئاب رۆژی هه‌ینییه‌وه رۆژانه له كاتژمێر 6:00ی به‌یانیه‌وه تا 11:00ی شه‌و ھه‌ڵگیرا. له‌ئێستاشدا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان رۆژانی جه‌ژنی قوربان بەشێوەیەکی ئاسووده‌تر به‌سه‌ربه‌رن، گۆڕانكاریی لە كاته‌كانی قهدهغهكهدا کراوە و له 7ی ئه‌یلووله‌وه تا 18ی ئهیلوول، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاتژمێر 12ی شه‌وەوە ده‌ستپێده‌كات".