ئەستەنبوڵ
دوای دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری ھەڵبژاردەی تورکیا (عەبدولڵا ئاڤجی) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا (یەڵدرم دەمیرئۆرەن) سەردانی راھێنەری یانەی گەڵاتەسەڕای کرد، ئەو سەردانە وایکرد کە گومان بکرێ بۆ جێگرتنەوەی راھێنەری ھەڵبژاردەی تورکیابێ.
بەڵام راھێنەری یانەی گەڵاتەسەرای (فاتیح تەریم) لەلێدوانێکدا ھاندەرانی یانەکەی دڵنیاکردەوە شتی وا لەئارادا نیییەو ئەو نایەوێ لەگەڵاتەسەرای دوورکەوێـتەوە.
تەریم بەپەیامێک نیەتی خۆی روونکردەوەو بەڕاشکاویی گوتی" تا گەڵاتەسەڕای دەستبەرداری من نەبێ من دەستبەرداری ئەو نابم".