Hasan Namlı,Ömer Yasin Ergin
21 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
سەرۆکی گشتی ھوداپار، زەکەریا یاپیجیئۆغڵو گوتی: "دەبینین کە ھەدەپە تەسلیمی پەیرەوی سیاسەتی ھەڵکەندنی خەندەقی کۆڵانەکان و بەربەستەکان بووە. لە ئێستادا سیاسەتی ھەدەپە ناتوانێت ھەوادارانی بۆ خۆی رابکێشێت. بە پێچەوانەوە تەسمیلی سیاسەتی توندوتیژی پەکەکە بووە و پەلکێش کراوە".
یاپیجیئۆغڵو لە روونکردنەوەیەکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە سەدا ٢٥ی ھاووڵاتیان شارەکانیان جێ ھێشتووە و لە ھەندێک لە گەڕەکەکانیش ئەو رێژەیە سەدا ٨٠ی تێپەڕاندووە.
سەرۆکی گشتی ھوداپار ئاماژەی بەوە دا کە پەکەکە بە گواستنەوەی شەڕوپێکدادان بۆ ناوەندی شارەکان، بە دوای دروستکردنی قەیران و کوژرانی زیاتری ھاووڵاتی سڤیلە ولەو بارەیەوە گوتی: "دەبینین کە ھەدەپە تەسلیمی پەیرەوی سیاسەتی ھەڵکەندنی خەندەقی کۆڵانەکان و بەربەستەکان بووە. لە ئێستادا سیاسەتی ھەدەپە ناتوانێت ھەوادارانی بۆ خۆی رابکێشێت. بە پێچەوانەوە تەسمیلی سیاسەتی توندوتیژی پەکەکە بووە و پەلکێش کراوە. بێگومان کاریگەری نەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری ناوچەکە دروستکرد و بەھۆیەوە کاسبکارێکی زۆر زەرەرمەند بوو بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ راگەیەنرابوو. ھاووڵاتیان دەرفەتی کڕێنی شتومەکیان نەبووە و بەمەش بە تەواوی ئابووری ناوچەکە گیری خوارد".
یاپیجیئۆغڵو روونیشی کردەوە کە بەھۆی ھێرشەکانی پەکەکەوە ھاووڵاتیانی ناوچەکە زەرەرمەندی سەرەکی بوون و راشیگەیاند کە لەو ناوچانەی شەڕوپێکدادانەکان درێژەی ھەیە ژیان وەستاوە و منداڵان ناتوانن بۆ قوتابخانەکانیان بچن و ھاووڵاتییان بێ ئەوەی پێداویستیەکانیان دابین بکەن بە ناچاریی زیندانی ماڵەکانیان بوون.
ناوبراو بە پێویستی زانی لە پێناو چەک داماڵینی پەکەکە و دەستبەرکردنی مافی کورد دوو مێزی دانوستان پێک بھێنرێت.
سەرۆکی گشتی ھوداپار لە درێژەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە بابەتەکانی وەستاندنی شەڕوپێکدادانەکان و چەک داماڵین و چوونی ئەندامانی پەکەکە بۆ دەرەوەی وڵات، پەکەکە وەک موخاتابێک وەربگیرێت و زیاتر گوتیشی: "دەوڵەت لەبارەی مەرجەکانی چەک داماڵێنی پەکەکە و ئەندامانی پەکەکە لە زیندان و چیاکان و کشانەوەیان بۆ دەرەوەی با لەگەڵ پەکەکە دانوستان بکات، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ پەکەکە لەبارەی داواکاری مافی کوردان بە دروستی دانانێین و قبووڵی ناکەین. بۆیە پێویستە بۆ داواکاری مافی بنەرەتی کورد مێزێکی جیا پێک بھێنرێت. ئەگەر ھەدەپە بیەوێت لە مێزەکە دابنیشێت و خۆی بڕیار بدات لەوەی بەشداری لێ دەکات، پێم وایە چارەسەرێکی دروست دێتە ئاراوە".