Mazın Asad
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی لیجە، دوو سەرباز بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی پەکەکە بە مووشەک و چەکی دوور هاوێژ ھێرشیان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک گەڕەکی ئاباڵی ئەنجام دا و لەگەڵ وەڵامدانەوەی ھێزە ئەمنییەکان، شەڕوپێکدادان رووی دا.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دوو سەرباز بریندار بوون و دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەکانی دیاربەکر گواسترانەوە.