Abdullah Shukur
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
گوتەبێژی ھەدەپە ئایھان بیلگەن لە کاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێری ناوەندی پارتەکەی بۆ رۆژنامەوانان ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پێشھاتەکانی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەی کرد.
لە دوای تەواوبوونی خولی یەکەمی گفتوگۆکانی پەرلەمان لەسەر پرسی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا، بیلگەن بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە ئەوان وەک ھەدەپە لە گشتپرسی پرسی گۆڕانکاری دەستوور دەنگی نەخێر بەکاردەھێنن.
بیلگەن گوتیشی: "لەم بڕوایەداین کە بە دەنگی نەخێر دەگەینە ئازادی و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا. لەمبارەیەوە ھەڵسوێستمان ئاشکرایە".
بیلگەن ئاشکراشی کرد کە ئەوان کەمپینی نەخێر بۆ گۆڕانکاری دەستوور لەگەڵ ھیچ پارتێکی دیکە بە ھاوبەشی بەڕێوە نابەن.