ئەنقەرە
لەوکۆنگرەیەدا کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمال کەرکوکی بەناوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی بە زمانی کوردی گوتەیەکی پێشکەش کرد، تێدا هەر یەکە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ بەزۆرینەی دەنگ وەک ھاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گەلان ھەڵبژێردران.
پاشان لەگەڵ ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی پارتەکە، لەکۆنگرەکەدا ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارت و ئەنجوومەنی ھەماھەنگی هەدەپە ساز کرا، دواتر باس لە گۆڕانکاری بەرنامە و کاری پارتەکە کرا، بەو پێیەی ھاوسەرۆکایەتی پارت خرایە سیستمی یاسای پارتی سیاسی، دوای هەموارکردنی ناوەرۆکی یاسای پارتەکە، بریادرا یەکسانی ژن و پیاو لە دەسەڵات لەسەر بنەمای یەکسانی پەیرەو بکرێ.