Hemın Othman Mohammed,Mazın Asad
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2017
له گوتارێكیدا كه له چالاكی رۆژی نزای نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كه‌م سه‌ردانم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سعوودیه ده‌بێت، پاشان سەردانی ئیسرائیل دەکەم و دواتر دەچمە ڤاتیكان. ئه‌م سه‌ردانانه پێش كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ و جی 7 ده‌بێت. له سعوودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
تره‌مپ، له رێوڕه‌سمی واژووكردنی بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا كه بوار به رێكخراوه ئایینییه‌كان ده‌دات چالاكی زیاتر ئه‌نجامبده‌ن به سیاسیشه‌وه، باسی له یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
- كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئیسلامی له سعوودیه
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه خۆشحاڵ بووه به پێشوازیكردن له شوێنكه‌وتوانی ئایینه جیاوازه‌كان له كۆشكی سپی‌دا و، گوتی: "شه‌ره‌فمه‌ندم كه لێره‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییتان بۆ ده‌ده‌م.
وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كه‌م سه‌ردانم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سعوودیه ده‌بێت، پاشان سەردانی ئیسرائیل دەکەم و دواتر دەچمە ڤاتیكان. ئه‌م سه‌ردانانه پێش كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ و جی 7 ده‌بێت. له سعوودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
به‌م روونكردنه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت كه یه‌كه‌م سه‌ردانی تره‌مپ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێش كۆبوونه‌وه‌كانی 25ی ئایاری ناتۆ له برۆكسل و، 26ی ئایاری جی 7 له ئیتاڵیا، ئه‌نجام ده‌درێت.
له گوتاره‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌سته‌واژه‌ی "پارێزه‌ری دوو په‌رستگا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلامی" بۆ سعوودیه به‌كارهێنا و، گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌ست به قۆناغێكی نویی هاریكاری بكه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، توندوتیژی و تیرۆردا".
-"ھەرگیز لەگەڵ جیاوازیکردن لە نێوان ئایین و باوەڕ نابین"
ترەمپ لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە ئازادی بیروباوەڕ لە ئەمریکا کرد و گوتی: "کاتێک سەیری رووداوە توندوتیژییەکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان دەکەین، بە باشی تێدەگەین کە ئازادی باوەڕ و عیبادەت لە ئەمریکا چەندە بە نرخە. ئەمریکا لەسەر ئازادی بیروباوەڕ و خۆشبینی دامەزراوە. ھەرگیز لەگەڵ جیاوازیکردن لە نێوان ئایین و بیروباوەڕ نابین".
لە دوای پێشکەشکردنی گوتەکانی، ترەمپ لە بەردەم کامیراکان واژووی لەسەر بڕیارنامەیەکی نوێ کرد کە دەرفەت بە چالاکی زیاتری ئایینی دەدات. بە ھۆکاری ئەوەی بڕیارنامەکە زەمینە بۆ تێکەڵکردنی سیاسەت بە کڵێسا‌کان دەدات، مشتومڕی لای رای گشتی لێکەوتەوە.
- روونکردنەوەی کۆشکی سپی لەبارەی سەردانی ترەمپ بۆ سعوودیە
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی لە دوای گوتەکانی ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێش ٢٥ی ئایار لە شاری ریاز دەبێت و لەگەڵ شای سعوودیە تاوتوێی پەیوەندی دوو قۆڵی و پرسەکانی ناوچەکە دەکات.
- ترەمپ لەگەڵ پاپا فڕانسیس کۆدەبێتەوە
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش کراوە کە ترەمپ لە سەردانی بۆ ڤاتیکان لەگەڵ رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرانرسس کۆدەبێتەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە داوەتی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس بۆ سەردانیکردنی ترەمپ بۆ فەڵەستین کراوە و لەوبارەیەوە ھیچ بەروارێکی دیاریکراو لەبارەی ئەو سەردانەکە نەدراوە.