Duygu Yener,Ramal Abdullah Mahmood
15 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەنجامی راپرسییەک کە بە رێژەی لە سەدا ٦٠ی بەشداربووان بە 'بەڵێ' دەنگ دەدەن، گوتی: "گەلی ئێمە چی پێ باش بێت ئەوە باشە. چەند دەنگ بە 'بەڵێ' زیاتر بێت باشترە. لەمەدا بنەما ئەمەیە کە ٥٠ کۆ ١ بێت. ئەگەر بە ٥٠ کۆ ١ دەنگ بە 'بەڵێ' درا ئەوا براوەی گشتپرسییەکە بەڵێ دەبێت. ئەگەر ٥٠ کۆ یەک بە 'نەخێر' دەنگ درا ئەوا براوەی گشتپرسییەکە 'نەخێر' دەبێت. 'بەڵێ' زیاتر بێت خێری خوایە زەرەری نییە".
یڵدرم لە میانی بەشداریکردن لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی Beyaz TV لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری "دەرچوونی لە سەدا ٦٠.٨ دەنگەکان بە 'بەڵێ' لە ئاکامی راپرسییەکدا، وای لە ئێوە کرد چۆن بیر لەمە بکەنەوە، یڵدرم گوتی: "گەلی ئێمە چی پێ باش بێت ئەوە باشە. چەند دەنگ بە 'بەڵێ' زیاتر بێت باشترە. لەمەدا بنەما ئەمەیە کە ٥٠ کۆ ١ بێت. ئەگەر بە ٥٠ کۆ ١ دەنگ بە 'بەڵێ' درا ئەوا براوەی گشتپرسییەکە بەڵێ دەبێت. ئەگەر ٥٠ کۆ یەک بە 'نەخێر' دەنگ درا ئەوا براوەی گشتپرسییەکە 'نەخێر' دەبێت. 'بەڵی' زیاتر بێت خێری خوایە زەرەری نییە".
لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی تاکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، یڵدرم گوتی: "بە رای من لە هاووڵاتیانمان کەس نییە بڕیاری خۆی یەکلایی نەکردبێتەوە. هەموو کەس بڕیاری خۆی داوە. هەیە بانگەشە بۆ بڕیارەکەی دەکات. هەیشە بانگەشە بۆ بڕیارەکەی ناکات بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە بڕیاریان نەدابێت. رۆژی یەکشەممە هاووڵاتیانمان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و مومارەسەی مافی خۆیان دەکەن. ١٨ ماددەی دەستوور گۆڕاوە. ژمارەیەک لەو مادانە چوونە گشتپرسییەوە، ژمارەیەکیشیان نەچوون".