Hemn Baban
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
هه‌ولێر-AA
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره راپرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه له كه‌ركووك به‌جیا له هه‌رێمی كوردستان راپرسی له‌سه‌ر ئایندهی پارێزگاكه بكرێت.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راپرسیش له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات كه ئه‌گه‌ری زۆرە له‌كاتی خۆیدا له مانگی ئهیلوول سازبكرێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌ددین له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كرد ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا باسكردووه كه هه‌رێمی كوردستان به نیازه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا، راپرسی له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام بده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "مانگی ئهیلوول ته‌مه‌نی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێ دێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له مانگی ئهیلوول هاوشانی ئه‌نجامدانی گشتپرسی ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك بۆچوونیش هه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مانگی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچۆنێك بێت هه‌ڵبژاردن و گشتپرسیش مانگی تشرینی دووه‌م تێناپه‌ڕێنێت".
سه‌باره‌ت به‌و شانده‌ی کە هه‌فته‌ی رابردوو بۆ باسكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت له‌نێویاندا ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئایندهی هه‌رێم و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك له ناوه‌ند وتوێژییان كرد، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیكرده‌وه "شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له دوو لایه‌نی سیاسی كه ئه‌وانیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون پێكهاتبوون، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانه‌كه بۆ به‌غدا ئامانجه‌كه‌ی دیار و روون بوون، بۆ چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراو بوون كه ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پاشه‌رۆژی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئایا ئه‌و پاشه‌ڕۆژه تاچه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی نوێش باسكران له‌نێویاندا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك".
گوتیشی: "هەڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسكراون پۆزه‌تیڤ بوون و هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامدانی راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌نجامدانی گشتپرسی مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر به‌دوایدا راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ببێت، ته‌نها بۆچوونی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له‌ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو و هه‌ر كاتێك پێویست بوو ئه‌وا ئه‌و كارته له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت هه‌ر كاتێك پێویست بكات، یان هه‌ر رێكخراوێكی جیهانی بیه‌وێت پشتی پێ ببه‌ستێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسی ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌ددین گوتی: "ئێمه ئێستا له سه‌ره‌تاوه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین سەد لە سه‌دیش خه‌ڵكی كوردستانیش نه‌بێت ئه‌وا 99 له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌مڕۆ پێش سبەی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه له ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم نییه، بۆیه ده‌مانه‌وێت به به‌ڵگه ئه‌وه‌مان بۆ به‌ده‌ست بێت".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد "ئه‌وه‌ی زانیارییه و له شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پێمان گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی باشییان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌ردانی زیاتر بكرێت بۆ به‌غدا و لایه‌نی سیاسیی دیكه‌ی هه‌رێم به‌شداربن و ره‌نگه شاندی به‌غدا بێته هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ئه‌و بابه‌ته وه‌كو بابه‌تێكی شاراوه نه‌ماوه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به ئاشكرا قسه بكه‌ین كه ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، چونكه ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ماوه، بوودجه بڕاوه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕاوه، ئه‌وه ده‌رمانیش له هه‌رێمیش كوردستان ده‌بڕن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه رۆژ به رۆژ له‌سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌مه ده‌بێت به دیراسه‌ت بێت و وه‌كو ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵا له كه‌ركووك نابێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان و چاودێریكردنی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه گوایه مه‌رجێكی به‌غدایه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی، دکتۆر ئه‌رده‌لان نوره‌ددین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی ده‌كاته‌وه "ئێمه خۆمان داوا ده‌كه‌ین هه‌ر راپرسییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت، ئێمه له‌وه هیچ رێگریمان نییه، چونكه له سه‌ره‌تاوه را و بۆچوونی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه رابگه‌یه‌نرێت، ده‌مێنێته‌وه بابه‌تی كه‌ركووك، ئێستا فشار له‌سه‌ر كه‌ركووك زۆره، وایكردووه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌وێ گشتپرسی بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین گشتپرسی له كه‌ركووك بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی جیا له هه‌رێمی كوردستان و هیچ رێگرییمان نییه، ئه‌و راپرسییه‌ش بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی راپرسی دانیشتووانی ناوچه دابڕاوه كێشه لهسهركانیش ده‌گرێته‌وه یان نا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "ئێمه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌رده‌وام داواكارین به زووترین كات گشتپرسی بكرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه له گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌شدار بن".
بابه‌تی گشتپرسی له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی گه‌رمی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه، هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوه‌یه‌ك به گه‌رمی باس له ئه‌نجامدانی راپرسی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له راگهیاندنهكانییانهوه ئه‌و بابه‌ته زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامداوه.