Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
لەندەن - AA
دوای بڵاو بوونەوەی ئەنجامی راپرسی لەسەر جیابوونەوەی شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتی ئەورووپا، پارت و لایەنە سیاسیە جیاجیاکان کارداناوەی تایبەتیان هەیە و زۆرێک لە سکۆتلەندی و ئێرلەندیەکان هەرەشەی کاردانەوەی جۆراو جۆر دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی ناوچەی سکۆتلەندا و سەرۆکی پارتی نەتەوەیی گەلی سکۆتلەندی نیکۆڵا شتورگیۆن ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتووی گەلی سکۆتڵەندا وەک بەشێک لە یەکێتی ئەورووپادا دەبینن. لەلایەکی دیکەوە وەزیری کلتوری سکۆتلەندی فیۆنا هیسلۆپ ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیارەکان ئەنجامی خۆیان دەبێت و شانشینی یەکگرتوو بەدژی بەرژەوەندیەکانی گەلی سکۆتلەندا بڕیاری دا، هەر بۆیە ئەمە ئەنجامی خۆی دەبێت.
مارتین ماکگینس کە بەناوی یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ئێرلەنداوە قسە دەکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان داوای راپرسی دەکەن بۆ یەکگرتنی ئێرلەندای باکووری و ئێرلەندا، هاوکات باس لەوەش دەکات بڕیاری جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە، گەلی ئێرلەندای باکوور، بێبەش بوون لە دەسەڵاتی نوێنەر بوون لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان .
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بریتانیا فلیپ هامۆند ئاماژەی بەوەدا کە دەنگدەر بە ئاشکرا دەنگی خۆی دا و کاری حکوومەتیش بەرەوپێشبردنی ئەم بریاڕەیە و هاوکات ئاشکراشی کرد کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دێڤید کامیرۆن بەردەوام دەبێت لە سەر پۆستەکەی.
دوای بڕیاری دەرچوونی بریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، پاوەندی بریتانی بەهای خۆی لەدەست داوە لە ١٩٨٥ ـەوە تاکو ئێستا کەمترین بەهای تۆمار کردووە، بەجۆرێک لەیەکەم کاتی بڵاو کردنەوەی بڕیاری ریفراندۆمەکەدا پاوەندی بەرامبەر دۆلار ١.٤٣ بەهای لەدەست دا.