Merve Yıldızalp
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیران یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتی: "تونێڵ و سەنگەر و هەموو شتەکانیان بەسەردا دەڕوخێنین و تەفروتونایان دەکەین و پاک پاکی دەکەینەوە".
یڵدرم لە میانی مەراسیمی کردنەوەی ناوچەیەکی نیشتەجێی لە شارۆچکەی گۆلباشی سەر بە پارێزگای ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆسەر عەفرین کرد و گوتی: "تونێڵ و سەنگەر و هەموو شتەکانیان بەسەردا دەڕوخێنین و تەفروتونایان دەکەین و پاک پاکی دەکەینەوە".
بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر شارەکانی کلیس و هاتای و گوتی: "ئەو دزێوانە لە عەفرینەوە لە ماوەی ١٢ رۆژدا ٨٢ مووشەکیان ئاراستەی رەیحانلی، هاتای و کلیس کردووە. بەمهۆیەوە پێنج هاووڵاتیمان گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندارن. ئەوە جگە لەو تەلار و مزگەوتانەی رووخان. ئێ خۆ ئێمەش دەستەوستان دانانیشین و چاوەڕوان ناکەین مووشەک و بۆمب لە هاووڵاتییانی بێگوناح بگرن. بۆیە لێیان کەوتووینەتە خۆ".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە درێژەی گوتەکانی گوتی: "تا لهناوبردنی ئهوانه ههم له ناوخۆی وڵات ههمیش لهدهرهوهی وڵات بهرهنگاری بهردهوامه، وهستان نییه. ئامانجمان دهستهبهركردنی خۆشگوزهرانی و ئاسایشی گهله".