بەغداد
چەکدارانی سەر بە رێکخراوی داعش لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ئەنبار چەندین تونێلیان ھەڵکەندووە، سەبارەت بەو تونێلانە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار تەھا عەبدلغەنی حەمزەوی ئاماژەی بە بەڕێوەبردنی ستراتیجییەتی هەڵکەندنی تونێل لەلایەن داعشەوە کرد کە لەچەندین شوێنی پارێزگاکە تونێلیان ھەڵکەندووە و بۆ ھێرشکردن بەکاری دەھێنێت.
حەمزەوی لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار کە لەژێر دەستی داعش دایە کرد و گوتی: "داعش بۆ خۆ رزگارکردن لە ھێرشی فڕۆکەکان و ئەنجامدانی ھێرش دەستی کردووە بە ھەڵکەندنی تونێل، ئەو تونێلانەش زۆر پێشکەوتوون و بە ئامێر ھەڵی کەندوون، دەتوانم بڵێم کە داعش ئامێر و چەکی وای ھەیە کەلە دەستی سوپا لە عێراقیشدا نییە".
حەمزەوی ھەروەھا گوتی: "پێشتر داعش لە رێگەوی ئەو توونێلانەوە چالاکی دیاری ئەنجامدەدا، پێویستە لە دەزگاکانی ھەواڵگری نێودەوڵەتی بپرسرێت ھاوکاری داعش دەکەن، رۆژ لە دوای رۆژ داعش لە رووی ھێز و بەرگری و ھێرشەوە بەھێزتر دەبێت، تونێلی زۆری لە ئەنبار ھەڵکەندووە و زۆرێک لە چەک و تەقەمەنی لەو تونێلانەدا حەشارداوە کە چالاکیان پێ ئەنجام دەدات".
-ئۆپەراسیۆنی ئەنبار
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار باسی لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی ھێزەکانی ئەمنی عێراق بۆ سەر رێکخرای داعش کرد و گوتی: "خێزانەکان لە جێی و رێی خۆیان بوون، چاوەڕوانی ئۆپەراسیۆنیان دەکرد بۆ سەر چەکدارنی داعش و ناوچەکانیان رزگار بکرێت و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، نازانین کە بۆچی ھۆزەکانی ناوچەکە پڕ چەک ناکرێن، ھۆزەکان چونکە سوودێکی گەورەیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت، لە چەند رۆژی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێدەکات و پێم وایە کە ھۆزەکان پڕ چەک دەکرێن، ھەروەھا زیاد لە ١٠ ھەزار خۆبەخش چاوەڕوانی پێدانی چەکەن بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکە".