Abdullah Shukur
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
بینالی یڵدرم، لەبارەی ھەواڵێکی شرۆڤەکاری گۆڤاری دێرشبیگڵ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات گوتی: "ئەم گۆڤارە پێدەچێت لە ھەسارەیەکی دیکە دەربچێت. ئاگاداری جیھان نییە یان باش ئاگادارە و درۆی گەورە ھەڵدەبەستێت. ئەگەر ھیچ شتێکیش نازانێت ئەوا گوێبیستی لێدوانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بێت. گوێبیستی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەورووپا بێت. ئێوە لە لایەک دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە 'تورکیا لەپرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش لاوازە' وەک درۆیەکی گەورە، لە لایەکی دیکەشەوە کاتێک ھێرش دەکەینە سەر داعش و ژیانی خەڵکی سڤیل رزگار دەکەین دەڵێن 'کورد دەکوژرێت' ئەمانە ھەموویان درۆی گەورە و بێ بنەمان".
ھەروەھا گوتیشی: "سوپای سووریای ئازاد سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە تیرۆریستانی داعش، سەربازانی ئێمەش ھاوکاری لۆجیستیکی پێشکەش بە سوپای سووریای ئازاد دەکەن. سەربازانمان لە ھەوڵی پاراستنی ئاسایشی سنوور و گیان و سامانی ھاووڵاتییانمان دان ، ئەوەی تورکیا دەیکات ئەوەیە بەدەر لەوە گشت ئەو ھەواڵانە درۆن".