Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم : ''پێویستە لە حکوومەتی عێراق بپرسرێت. ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە ئێوە بوونەتە لانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەی رەوشت نزم کە ئێش و ئازاری زۆری بەتورکیا گەیاندووە و یەکپارچەیی و پێکەوە ژیانی لەوڵاتی ئێمەدا کردووەتە ئامانج. ئەم هەڵوێستە توندەتان با کەمێک لەبەرامبەر ئەوانیشدا هەبێت. بەڵام کە باس دێتە سەر باسی ئەوان، هیچ دەنگێک ناکەن''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: ''پێویستە لە حکوومەتی عێراق بپرسرێت. ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە ئێوە بوونەتە لانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەی رەوشت نزم کە ئێش و ئازاری زۆری بەتورکیا گەیاندووە و یەکپارچەیی و پێکەوە ژیانی لەوڵاتی ئێمەدا کردووەتە ئامانج. ئەم هەڵوێستە توندەتان با کەمێک لەبەرامبەر ئەوانیشدا هەبێت. بەڵام کە باس دێتە سەر باسی ئەوان، هیچ دەنگێک ناکەن''.
یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵیی سپوتنیكی رووسیی دایه‌وه.
- كێشه‌ی مووسڵ
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر عه‌له‌وی باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره بۆ کەناڵی رووداو، یڵدرم رایگه‌یاند حكوومه‌تی به‌غدا پلان بۆ ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ داده‌نێت به هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا و هێزه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه.
یڵدرم رایگه‌یاند ئه‌وان هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا نییه، به‌ڵام داوایانكردووه یاری به پێكهاته‌ی دیمۆگرافیی مووسڵ نه‌كرێت.
یڵدرم گوتی: "ئه‌گه‌ر شیعه‌ن یان سوننه، پێش داعش كێی تێدابووه با ئه‌وان له‌وێ بمێننه‌وه. با ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادنی مه‌زهه‌بی. ئه‌مه قسه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌مه‌چ زیانێكی هه‌یه؟ به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌ست پێده‌كات. له‌كاتێكدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر رووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد پێویستە لەوە بکۆڵرێتەوە کە بۆچی حکوومەتی عێراق لەپڕ هەڵوێستێکی لەوجۆرەی نەاندووە و گوتی: ''پێویستە لە حکوومەتی عێراق بپرسرێت. ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە ئێوە بوونەتە لانەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەی رەوشت نزم کە ئێش و ئازاری زۆری بەتورکیا گەیاندووە و یەکپارچەیی و پێکەوە ژیانی لەوڵاتی ئێمەدا کردووەتە ئامانج. ئەم هەڵوێستە توندەتان با کەمێک لەبەرامبەر ئەوانیشدا هەبێت. بەڵام کە باس دێتە سەر باسی ئەوان، هیچ دەنگێک ناکەن''.
بینالی یڵدرم باسی لەوەکرد تورکیا لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا پشتیوانیی لەدانیشتوانی ناوچەکە دەکات و مەشقیان پێدەکات، هەر لەبەر ئەوەشە قبوڵی ناکەن لەبەرامبەر ئەمەدا هیچ قسەیەک بکرێت.