Mohammed Baqi Hussein
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لە باکووری سووریا بەردەوامی ھەیە، فڕۆکەکانی ھێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەلباب ١٢ پێگەی داعشیان کردە ئامانج، لە ئاکامدا سێ حەشارگە، دوو خاڵی پشکنین، عەمبارێک و شەش سەنگەر تەقێنرانەوە.
لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیادا، زانیاری سەبارەت بە پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە تا کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆ خستووەتە روو.
بەوپێیە، بەپشتیوانیی ئاسمانی ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەلباب درێژەی ھەیە.
فڕۆکەکانی ھێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەلباب ھێرشیانکردە سەر ١٢ پێگەی داعش و لەئەنجامدا سێ حەشارگە، دوو خاڵی پشکنین، عەمبارێک و شەش سەنگەر تەقێنرانەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانی کەم ١١ چەکداری داعش کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە ئەو تیمانەی کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تاکو ئێستا ٢ ھەزار و ٨٤٢ بۆمبی دەستکردیان پووچەڵکردووەتەوە و ٤٣ مینیان بەشێوەی کۆنترۆڵکراو، تەقاندووەتەوە.