Mazın Asad
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "سەبارەت بە ئاگربەست لە سووریا کە ساڵانێکە ئەو وڵاتە خەڵتانی خوێن بووە، ئەمڕۆ لەگەڵ رووسیا ھەنگاوێکی گرنگمان نا. ھیوادارین ئەو ئاگربەستەی لە نیوەشەودا رادەگەیەنرێت، ببێتە سەرەتایەکی باش بۆ کۆتایی ھاتن بە نەھامەتییەکانی ئەو وڵاتە".
یڵدرم لە گوتەیەکی لەکاتی پێشوازیکردنی لە شاندی فێدراسیۆنی کارسازانی گەنجی تورکیا رایگەیاند: "ھیوادارین حکوومەتی نوێی ئەمریکا باشتر نرخی تورکیا بزانێت وەک ھاوپەیمانێک و واز لە کارکردن بێنێت لەگەڵ ئەم دزانە. ئەمە لە ئەمریکا ناوەشێتەوە، ئەوەی لە ئەمریکا دەوەشێتەوە ئەو ھاوپەیمانییە ستراتیژییەیە کە سالیانێکە لەگەڵ ناتۆ ھەیەتی. ئەمریکا پێشووتر ھەموو کاتێک لە بابەتی تیرۆردا لەگەڵ تورکیا ھاوڕا بووە و بەیەکەوە کاری کردووە، چاوەڕوانی ھەمان شت دەکەین لە حکوومەتی نوێدا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "لە ھەر روانگەیەکەوە سەیر بکەین بەیەکەوە لە ٢٠١٧ ساڵێکی خۆشتر و باشتر بەڕێ دەکەین. تورکیا ھەوڵدەدات ھەم لەرێگەی ھەناردە، ھاوردە، وەبەرھێنان و بەکارھێنان تەواوی ھەوڵەکانی خۆی بدات".
یڵدرم ھەروەھا: "سەبارەت بە باجیش بۆ نموونە تۆ لە دوایین سێ مانگدا رسومات کەمی کردووە، بەھۆی گۆڕینی یاسای باج. بڕیارمان دا چاوپێخشانێک بۆ ئەم بابەتەش بکرێت، واتە ئەگەر لە مانگی کانوونی یەکەمدا ھەزار و ٤٠٤ لیرە بێت ئەوا بۆ مانگی کانوونی یەکەمیش ھەمان شت دەبێت و جیاوازییەکەشی وەزارەتی دارایی چارەسەری دەکات".
یڵدرم سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی دەستوور گوتی :"سەبارەت بە بابەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەران و پارێزەران گۆڕانکاری کراوە. ھۆکاری ئەو گۆڕانکارییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کێبەرکی نەھێڵین لە نێوان دادوەرەکان. دادوەرەکان وەک ئەندامی ئەنجوومەنی دادوەران و پارێزەران ھەڵدەبژێردرێن. وەک ھەڵبژاردنی تورکیا ھەرکەس بۆ ھەڵبژاردنی کاندیدەکەی دەرگا بە دەرگای ماڵان دەکات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ھەندێک دەڵێن ' ئایا ئێوە دژی کوردن؟' براکانم ئەقڵتان بھێننەوە بەر خۆتان. کورد و تورک بران، ئەوانەیشی دەیانەوێت ئەو برایەتییە تێکبدەن ناپاکن. ئەو ناپاکەش پەکەکەیە. ئەوان کێشەی کورد و تورکیان نییە، کێشەی ئەوان تێکدانی ژیانی کورد و تورکە و دەیانەوێت داھاتوویان رەش بکەن، ئەوەیە کێشەی ئەوان. ئەو کێشەیەش لە تەواوی وڵات چارەسەر دەکەین و پەیمانمان داوە بۆ ئەم کارە".