Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "هۆکارەکەی هەرچییەک بێت هەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی بۆ لەناوبردنی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی لە لایەن دۆست و هاوپەیمانمان لە ناتۆ ئەمریکاوە، مایەی قبووڵکردن نییە".
بینالی یڵدرم لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیەدا لە پەرلەمان، لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سۆماڵ لە بەریتانیا و کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان، زانیاری دا.
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس لەبارەی یەپەگە و داعش کۆبووونەتەوە کە لە سووریا و عێراق بوونەتە سەری مار و گوتی: "ناوی پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە یان داعش بێت هەموویان رێکخراوی تیرۆریستین. هەر یەکێک لەوان ئامێری مەرگن. دەرفەتمان بۆ رەخسا هەستیارییەکانمان بەرامبەر هەر پێکهاتەیەکی تیرۆری لەو دیو سنوورەکانمانەوە بەر لە سەردانی بەرێز سەرکۆمار راستەوخۆ بهێنینە بەرباس. ئەوەی کە وەزیری بەرگریی ئاماژەی بۆ کرد بەوەی کە ئەو بابەتە ناچاریی بووە و هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەستدا نەبووە، گرنگە. بەڵام هەرچییەک بێت، دۆستەکەمان و هاوپەیمانەکەی ناتۆمان کە ئەمریکایە، هاریکاریی رێکخراوێکی تیرۆریستی بکات لە پێناو لەناوبردنی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیدا، ئەوە جێگەی قبووڵکردن نییە".
گوتيشی: "ئەوەم بە روونی پێ گوت. ئەگەر بێت و تا ئێستاش هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو نەگیرێت و دەستەبەری گرەنتی پێویست سەبارەت بە ئاسایشی تورکیا نەکرێت، ئەوا ئەو کارەی کە دەیکەین زۆر روون و ئاشکرایە. تیرۆر لە هەرشوێنێکەوە سەرچاوە بگرێت، چ لەناو وڵاتەوە یان لە دەرەوەی سنوورەکانەوە، ئەوا ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە رەگەوە هەڵیکێشین، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین''.
Savunma Bakanı'nın bu konuda, bunun bir mecburiyet olduğunu, seçim olmadığını ifade etmesi önemlidir. Ancak neden ne olursa olsun, dostumuz ve NATO'daki müttefikimiz ABD'nin, bir terör örgütüyle bir başka terör örgütünü yok etmek için iş birliği yapması kabul edilebilir bir şey değildir. Bunu açık ve net şekilde kendisine ifade ettim. Eğer hala burada Türkiye'nin hassasiyetleri, Türkiye'nin güvenliğini ilgilendiren konularda gerekli teminatlar verilmezse yapacağımız şey çok açık ve nettir. Terör nereden gelirse gelsin, ister hudutlarımızın dışında ister hudutlarımızın içerisinde bu terörün kökünü kazımaya kararlıyız, gereğini yaparız."