Mazın Asad
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی موسڵمانانی جیھانی وەک رێکخراوی تیرۆریستی، رایگەیاند: "وەک سەرۆکی وەرزی لوتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلام، ھاوێشتنی ھەنگاوێکی لەو جۆرە لە قۆناغێکی وەھا کە موسڵمانان پێویستیان بە پترکردنی ھەماھەنگی نێوانیان ھەیە، تەنھا خزمەت بە دژایەتیکردنی ئیسلام دەکات و وەک ھەڵەیەکی گەورە ھەڵسەنگاندنی لەگەڵ دەکەین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بە خەمبارییەکی زۆرەوە دەڕواننە راگەیاندنی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھانی وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی" کە بە ھۆکاری بێ بنەما تاوانبار کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "وەک سەرۆکی وەرزی لوتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلام، ھاوێشتنی ھەنگاوێکی لەو جۆرە لە قۆناغێکی وەھا کە موسڵمانان پێویستیان بە پترکردنی ھەماھەنگی نێوانیان ھەیە، تەنھا خزمەت بە دژایەتیکردنی ئیسلام دەکات و وەک ھەڵەیەکی گەورە ھەڵسەنگاندنی لەگەڵ دەکەین. راگەیاندنی ئەم دامەزراوە وەک رێکخراوی تیرۆریستی کە بە ھیچ رووداوی تیرۆریستی تێوەنەگڵاوە و زانایانی لە ژێر چەترێک کۆکردووەتەوە، وەک ھەڵوێستێکی پێچەوانە بەرامبەر بە شارستانێتیمان و نەریتی زانست دەڕوانین".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە ھەرچی زووە واز لەو ھەڵەیە بھێنرێت کە یەکێتییەکەی وەک رێکخراوی تیرۆریستی راگەیاندووە. ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە پێویستی زانی رێز لە زانایانی یەکێتی زانایانی ئایینی موسڵمانانی جیھانی بگیرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ھەر یەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا ئەنجوومەنی ئیسلامی جیھانی و یەکێتی زانایانی ئایینی موسڵمانانی جیھانی و ١١ کەسیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە.