Hamdi Çelikbaş,Cankut Taşdan
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، بەڕێوبەری پێشووی ئاسایش، یوکسەل سێزەر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئەنقەرە دەستگیر کرا.
سێزەر ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی "ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داواکراوە.
ناوبراو لەکاتی دەستگیر کردنیدا ناسنامەی کەسێکی دیکەی پێبووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
