Mazın Asad
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
بە سەرپەرشتی ھەندێک لە پارتە سیاسییەکان و ٨٠ دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپێشاندانێک لە ژێرناونیشانی "نەفرەت لە تیرۆر، داوەت بۆ برایەتی" لە دژی رێکخراوانی پەکەکە، داعش و فەتۆ لە شاری باتمان ساز کراو خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون.
بە مەبەستی کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی تورکیا، ھەندێک لە پارتە سیاسییەکان و پلاتفۆرمی خۆشەویستانی پێغەمبەر، پلاتفۆرمی بیرۆکە و باوەڕ و رێکخراوی بازرگاکان و فێدراسیۆنی سەندیکاکانی فەرمانبەران بە بەشداری ھەزاران ھاووڵاتی لە شەقامی ئەسەنتەپە لە باتمان کۆبوونەوە.
خۆپێشاندەران دروشمی "نەفرەت لە تیرۆر، داوەت بۆ برایەتی" و "بەنەفرەت بێت پەکەکە، داعش، فەتۆ" و "شەھیدەکان نامرن و نیشتمان دابەش نابێت" و "ھەموومان براین، ئەی ئەم زوڵمە بۆچی" گوتەوە.
دواتر دامەزراوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شەقامی عەدالەت لە شارەکە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
خۆپێشاندەرێک بە ناوی ئایلا ئشک لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادڵو ئیدانەی کۆکوژییەکانی پەکەکە، فەتۆ و داعشی کرد و رایگەیاند ئیدانەی ھەموو جۆرە تیرۆرێک دەکەین کە گیانی خەڵکی بێتاوان دەکاتە ئامانج.
خۆپێشاندەرێکی دیکە بە ناوی محەمەد ئایھان گوتی: "ئیدانەی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە، فەتۆ و داعش دەکەم. تیرۆر لە ھەر کوێوە بێت بەنەفرەتی دەکەین. لە پێناو یەکێتی ئومەت لێرەداین. ھەروەک بەشداریکردنمان لە ئێشکگری دیموکراسی، پشتگیری ھەم لە حکوومەت و ھەمیش لە وڵاتمان دەکەین".