رۆما - AA
لە ھەفتەی ١٧ی خولی یانە نایابەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، میلان بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ ئۆدێنزی یەکسان بوو.
یارییەکە کە لە یاریگای داسیا لە ئۆدین بەڕێوەچوو، میلان کە پێشەنگی خولەکە دەکات بووە میوانی ئۆدێنزی کە لە ریزبەندی ناوەڕاستی خولەکەدایە.
یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی ١٧دا لە رێگەی بیتۆ-وە، گۆڵی تۆمار کرد.
یانەی میوان میلان لە خولەکی ٩٠+٢دا لە رێگەی زالاتان ئیبراھیمۆڤیچ گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و رزگاری بوو لە دۆڕان.
لە خولەکی ٩٠+٥ی یارییەکەدا، ئیسحاق سوکسیس لە ئۆدێنزی بە وەرگرتنی راستەوخۆی کارتی سوور لە یارییەکە دوورخرایەوە و یانەکە بە ١٠ یاریزان بەردەوام بوو لە یاریی کردن.
یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ ھەر لایەک و یەکسان بوون کۆتایی ھات.
میلان بە بەدەستھێنانی یەک خاڵ کۆی گشتیی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٣٩ خاڵ و شوێنی خۆی وەک پێشەنگ پاراست.
ئۆدێنزی بە بە تێکڕای ١٧ خاڵ لە ریزبەندی ١٥مینی خولەکەدایە.