ستۆکهۆڵم- AA
یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبرهیمۆڤیچ-ی تەمەن ٣٩ ساڵ کە لەئێستادا لە ریزەکانی یانەی ئەی سی میلان-ی ئیتاڵی یاری دەکات، بۆ جاری ١٢مین لە وڵاتەکەی بە یاریزانی ساڵ هەڵبژێردرا.
بەم شێوەیە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ جاری ١٢مین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بردەوە، بەهۆی رێوشوێنەکانی کۆرۆناوە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە گوتەیەکیدا رایگەیاند "زۆر هەوڵدەدەم، خواست و باوەڕم زۆرە. لەبەر ئەوەی هەوڵێکی زۆرم داوە توانیم لەم تەمەنەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەم".