ئەنقەرە- AA
لە هەفتەی ١٦ی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، هەردوو یانەی بۆروسیا دۆرتموند-ی ئەڵمانی و سێڤیلیا-ی ئیسپانی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ٣٥ی یارییەکەدا، یاریزان ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند تۆمار کرد.
لە خولەکی ٥٤دا، هەمان یاریزان بە پەناڵتی گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٩دا، یاریزان یوسف ئەلنەسیڕی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سێڤیلیا تۆمار کرد و هەر هەمان یاریزان لە خولەکی ٩٠+٦ گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش هەردوو یانە بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسان بوون.
یانە ئەڵمانییەکە بەهۆی ژمارەی گۆڵەکانییەوە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
لە یارییەکی دیکەدا، هەردوو یانەی پۆرتۆ-ی پورتوگالی و یوڤێنتوس-ی ئیتاڵی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا، یاریزان سێرگیۆ ئۆلیڤێریا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی پۆرتۆ تۆمار کرد.
لە دەستپێکی نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٤٩دا، فێدێریکۆ چییەسا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
هەر هەمان یاریزان لە خولەکی ٦٣دا، گۆڵی دووەمی بۆ یوڤێنتوس تۆمار کرد و پێش یانەی رکابەری کەوت.
لە کاتی زیاد کراودا و لە خولەکی ١١٥دا، ئۆلیڤیرا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ پۆرتۆ تۆمار کرد.
لە خولەکی ١١٧دا، یاریزان ئادریەن رابیۆت گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی یوڤێنتوس کۆتایی هات.
هەرچەند لە یارییەکەدا یوڤێنتوس براوەبوو، بەڵام یانەی پۆرتۆ بەهۆی ژمارەی ئەو گۆڵانەی تۆماری کردووە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.