دۆحه-AA
له میانی یارییه‌كانی قۆناغی ١٦ی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای برده‌وه و بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده كه بگاته چاره‌كی كۆتایی.
هۆڵه‌ندا له چاره‌كی كۆتاییدا رووبەڕووی براوه‌ی یاری ئه‌رجه‌نتین و ئوسترالیا ده‌بنه‌وه.
له خوله‌كی ٣دا، ئه‌مریكا نه‌یتوانی سوود له ده‌رفه‌تێكی زێڕینی تۆماركردنی گۆڵ ببینێت. نۆپێرتی گۆڵپارێز توانی به ئه‌ژنۆی چه‌پی شوتێكی پولیسیج بگه‌ڕێنێته‌وه و رێگریی له‌وه بكات ئه‌مریكا پێشبكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، له خوله‌كی ١٠دا هۆڵه‌ندا پێشكه‌وت. یاریزانانی هۆڵه‌ندا به پاسی كورت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا خۆیان گه‌یانده نیوه‌ی یاریگا كه لای ئه‌مریكایه. تۆپ كه‌وته لای دهمفڕایز و له‌لای راسته‌وه هه‌ڵیدا بۆ ناوه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش به شووتێك دێپای كه بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكات، توانی گۆڵی یه‌كه‌می هۆڵه‌ندا تۆماربكات.
له خوله‌كی ٤٣دا، ئه‌مریكا هێرشی برد و وێ شوتێكی به‌هێزی له لای راستی نیوه بازنه‌ی ناوچه‌ی سزاوه ئاڕاسته‌ی گۆڵ كرد، به‌ڵام نۆپێرت ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه.
له خوله‌كی ٤٥+١دا، هۆڵه‌ندا بووه خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م. دهمفڕایز له لای راستی ناوچه‌ی سزاوه، تۆپێكی هه‌ڵدایه ناوچه‌ی سزاوه و بڵایند به شووتێك گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و جیاوازییه‌كه‌ی كرده دوو گۆڵ.
به ئه‌نجامی ٢-٠ له به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵه‌ندا، گێمی یه‌كه‌م كۆتاییهات.
ئه‌مریكا له خوله‌كی ٧٦دا له‌رێگه‌ی حاجی رایته‌وه گۆلێكی تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٢-١.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هۆڵه‌ندا گۆڵی سێیه‌می له‌رێگه‌ی دهمفڕایزهوه له خوله‌كی ٨١دا تۆماركرد و جارێكی دیكه جیاوازییه‌كه‌ی كرده‌وه به دوو گۆڵ.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ٣-١ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا توانی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكادا سه‌ربكه‌وێت و خۆی بگه‌یه‌نێته چاره‌كی كۆتایی. ئه‌مریكاش ماڵئاوایی له مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ر كرد.