ئەنقەرە – AA
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلی، رۆناڵدۆ، یانەی کروزیرۆی وڵاتەکەی کە لەسەرەتای ژیانی وەرزشیدا درێسەکەی پۆشیبوو، کڕیوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی یانەکە سێرخیۆ سانتۆس رۆدریگێز، رۆناڵدۆ بەشێکی گەورەی پشکەکانی یانەکەی کڕیوە.
رۆناڵدۆ، کە خاوەنی سەدا ٥١ی پشکەکانی یانەی ریال بەلەدوەلیدی ئیسپانییە، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی لە دەستی بێت دەیکات بۆ گەڕانەوەی کروزیرۆ بۆ پێگەکەی جارانی کە پێش دوو ساڵ دابەزیوەتە خولی پلە دوو.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە رۆژنامەکانی بەڕازیلدا بڵاوکراوەتەوە، رۆناڵدۆ لە بەرامبەر سەدا ٩٠ی پشکەکانی یانەی کروزیرۆ، ٦٢،٥ ملیۆن یۆرۆی داوە.
رۆناڵدۆ، کە لە وەرزی ١٩٩٣-١٩٩٤ درێسی یانەی کروزیرۆی بەڕازیلی پۆشیبوو، دوای نمایشردنی ئەو ئاستە ناوازەی سەرنجی یانەکانی ئەورووپای بۆخۆی راکێشابوو و لە ساڵی ١٩٩٤دا یانەی (PSV)ی ھۆڵەندی گواستبوویەوە ریزەکانی خۆی.