ئیستانبوڵ- AA
هەڵبژاردەی جەزائیر لە یاری کۆتایی جامی عەرەب لە هەڵبژاردەی تونسی بردەوە و جامی پاڵەوانیەتییەی بەرزکردەوە.
لە یاری کۆتایی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ "قەتەر ٢٠٢١"، هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و تونس رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، هەوڵەکانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە کاتی ئاسایی ئەم گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لەگەڵ دەستپێکردنی کاتی ئاسایی گێمی دووەمی یارییەکەدا، هەوڵەکانی هەردوولا بۆ تۆمارکردن گۆڵ و یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە چڕتر کرانەوە و چەندین هێرشی پێچەوانە بۆسەر گۆڵی یەکتر بران، بەڵام کاتی ئاسایی ئەم گێمەیش بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتاییهات.
دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی هەردوو گێمەکە بەبێ گۆڵ، بەناچاری پەنا برایە بەر دوو گێمی زیادکراو، و لە گێمی زیادکراوی یەکەمدا یاریزان، ئەمیر سەعیود گۆڵی یەکەمی بۆ جەزائیر تۆمارکرد.
وێڕای هەوڵەکانی تونس بۆ تۆمارکردنی گۆلی بەرامبەر، بەڵام یاریزان، یاسین ئیبراهیمی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر تۆمارکرد و بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی جەزائیر بووە پاڵەوانی جامی عەرەب.