Mutlu Demirtaştan
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
سبەی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا ئەنجام دەدرێن.
ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی کۆتایی خولەکە کە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپایە لەسەر ئاستی یانەکان لە یارییەکانی سێڤیلیا-یوڤێنتوس و بایەر لیڤەرکوزن-رۆما دیاریی دەکرێن کە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
یارییەکەی نێوان یانەی یوڤێنتوس-ی ئیتاڵی کە خاوەنی شەش جامی پاڵەوانێتییەکەیە لەگەڵ یانەی سێڤیلیای ئیسپانی کە خاوەنی سێ جامی پاڵەوانێتییەکەیە لە یاریگای رامۆن سانچێز-پیزخوان بەڕەوەدەچێت.
یارییەکی دیکەی نیوەی کۆتایی قۆناغەکە لەنێوان یانەی بایەر لیڤەرکوزن-ی ئەڵمانی و یانەی رۆمای ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت کە لە یاریگای بای ئارێنا ئەنجام دەدرێت.
رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئایار، یاری کۆتایی خولەکە لە یاریگای پوسکاس لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.