ئەنقەرە - AA
یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا (ECA)، ئاماژەی بەوە کرد کە پشتیوانی دەکات لە مۆدێلی نوێی پاڵەوانێتی لیگ کە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) پلانی داناوە لە شوێنی هەوڵە نوێکە کە بەناوی ''سوپەر لیگی ئەورووپا'' لە ٢٠٢٤ دەست پێ بکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یەکێتیی یانەکانی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە پاش دوایین ئەو پێشهاتانەی لە تۆپی پێدا روویاندا، رێکخستنەکە بەپەلە لەگەڵ ٢٤٦ نوێنەرایەتی تۆپی پێدا کۆبووەتەوە و بڕیاری نوێی دەرکردووە.
یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە مانەوە لە رێکخستنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا و رایگەیاندووە ''پشتیوانی دەکەین لە شێوازی نوێی لیگی پاڵەوانیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا کە وەک مۆدێلێکی نزیک لە سوپەری ئەورووپا لە ٢٠٢٤دا دەست پێ دەکات''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئیدارەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپادا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی وردەکارییەکانی شێوازە نوێکە، جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە یەکێتیی یانەکانی ئەورووپا لەبارەی ئەو نوێکاریانەی دەکرێن پشتیوانی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا دەکات.