بەرلین - AA
ئەڵمانیا کاردانەوەی نیشاندا لەهەمبەر رێککەوتنی ١٢ یانەی بەریتانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا لەبارەی سازکردنی خولێکی نوێ لەژێر ناوی ''سوپەر لیگی ئەورووپا''دا.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، راینەر کۆج لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپەر لیگی ئەورووپا کە لە چەند یانەیەک پێکهاتووە کە تەنیا بیر لە بەرژەوەندیە ئابوورییەکانیان دەکەنەوە، لە سەردەمێکدا کە کۆمەڵگا زیاتر پێویستی بە پشتیوانی یەکترە، دەبێتە رووخێنەر بۆ هەموو یانە، لیگ و یەکێتییەکانی دیکە.
گوتیشی: ''بەسە ئیتر. من لەسەدا سەد پشتیوانی لە تۆپی پێی یەکێتیی ئەورووپا دەکەم. ماوەیەکی زۆر چاودێری چالاکییەکانی چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپا کراوە''.
راینەر کۆج باسی لەوە کرد کە تۆپی پێ بەندە لەسەر کێبڕکێی وەرزشی کراوە و گوتی: ''ئەوانەی ئەوە قبوڵ ناکەن، بە لایەنگران، یاریزانان و یانەکانەوە ناچارن لە هەموو نهۆمێکی خانووی تۆپی پێ دەرچن''.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە یانەی ئەڵمانی لەو پێکهاتەیەدا نییە و لەمەودواش دڵخۆش دەبن بە بەشداری نەکردنی هیچ یانەیەکی ئەڵمانی تیایدا.