Ozhin Jolla
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
کەرکووك - AA
لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی ئاڵتون کۆپری لە یاریگای باوەگوڕگوڕ میوانداریی یانەی سەید سادقی کرد.
له ده‌ستپێكی یارییه چارەنووسسازهكهدا بۆ ھەردوو یانە، یاریزانان له هه‌ردوولاوه دەستیان بەھێرشبردن بۆسەر گۆڵی یەکتری کرد.
بەھۆی ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەردوو یانە، نابژیوان یارییەکەی بۆ ماوەی ٢٧ خولەک راگرت و ھێزە ئەمنیەکان سەرجەم ھاندەرانیان کردە دەرەوەی یاریگا.
بەر لە کۆتاییھاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە، یاریزان ھاوکار جەمال گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سەید سادق تۆمارکرد و یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی ٠١- پێشخست.
لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا، یاریزانێکی یانەی ئاڵتون کۆپری بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
پاش چەند خولەکێک یاریزان ھاوکار جەمال گۆڵی دووەمی بۆ یانەی سەید سادق تۆمارکرد، و ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌كه‌ی كرده ٠-٢. هه‌روه‌ها کۆی گۆڵەکانی خۆی لە خولەکەدا گەیاندە ١٠ گۆڵ.
بەم ئەنجامە یانەی سەید سادق سەرکەوت بۆ خولی نایابی کوردستان.