پاریس- AA
لە کۆتا یاری هەفتەی ٢٤ی لیگ وەندا، یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی مارسیلیا بووەوە.
لە خولەکی نۆی یەرییەکەدا، یاریزان کیلین ئێمباپە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٤دا، یاریزان ماورۆ ئیکاردی گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمیشدا هیچکام لە یانەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامنی ٢-٠ لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات.
بەم شێوەیە پاریس سان جێرمان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٥١ خاڵ و یانەی مارسیلیاش لە ٣٣ خاڵدا مایەوە.