Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا یانە باڤارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە خولەکەکانی 8، 16، 20 دا سێ گۆلی لەلایەن یاریزانان دۆگلاس کۆستا، رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی و تۆماس مولەرەوە تۆمارکرد و گێمی یەکەم کۆتایی هات.
دواتر لە گێمی دووەمدا یاریزانی هێڵی بەرگری بایرەن موینخ باتشتوبەر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
سەرەڕای ئەوە یانە باڤارییەکە بە ١٠ یاریزان یاریان دەکرد بەڵام کۆنترۆڵی یاریەکەیان کردبوو و تا لە خولەکی 70دا یاریزانی فەڕەنسی کۆمان گۆڵی چوارەم و کۆتایی بۆ بایرەن موینخ تۆمار کرد و بەم شێوەیەش کۆتایی بە یارییەکە هات.
دوا بەدوای تەواو بوونی یاریەکە یانەی بایرەن میونخ بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە ٥ یاری پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمی گرتوو و لە دوای ئەمیش یانەی ئۆڵمپیاکۆس دێت بە ٩ خاڵ.
جێگای باسە لە کۆمەڵەی شەشەمدا یەکلایی بۆتەوە کە یانەی بایرەن میونخ بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت و بەڵام پلیتی دووەم لە نێوان یانەکانی ئۆڵمپیاکۆس و ئەرسناڵ دایە.
یاری داهاتوو یانەی ئارسناڵ لە یۆنان رووبەرووی ئۆڵمپیاکۆس دەبێتەوە و براوەی یارییەکەش بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت.