Abdulkadir Karakaya
05 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە چواچێوەی هەفتەی سییەمینی یارییەکانی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی مانچێستەر یونایتد لە یارگای خۆی میوانداری یانەی برایتن کرد و یارییەکەی ٢-١ لێبردەوە.
مانچێستەر یونایتد لە یارگای ئۆڵد ترافۆڵد میوانداری یانەی برایتن-ی کرد.
یانەی میوان (برایتن) لە خولەکی ١٣دا لە رێگەی دانی وێڵبێک-ەوە، گۆڵێکی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە ١-٠ لە بەرژەوەندی برایتن کۆتایی هات.
یانەی مانچێستەر یونایتد لە خولەی ٦٢ی یارییەکەدا لە رێگەی مارکوس راشفۆڵد و لە خولەکی ٨٣شدا لە رێگەی ماسۆن گرینوود دوو گۆڵی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ بە بردنەوەی مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات.
یانەی مانچێستەر یونایتد کە ئەوە سێیەم جارە یەک لەسەر یەک بردنەوە تۆمار دەکات، خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٦٠ خاڵ و ریزبەندی دووەمی گرتووە لە خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ) و یانەی برایتن-یش بە بەدەستهێنانی ٣٢ خاڵ لە ریزبەندی ١٦دایە.