Bilal Acar
23 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2022
لەندەن - AA
لە هەفتەی سێیەمی پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوول-ی بردەوە.
مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری لیڤەرپوول-ی کرد و لە خولەکی ١٦دا لە رێگەی جادۆن سانجۆ، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، مانچستەر یونایتد لە خولەکی ٥٣دا لە رێگەی مارکوس راشفۆرد-ەوە، دووەم گۆڵی تۆمار کرد.
یانەی میوان لیڤەرپوول لە خولەکی ٨١دا لە رێگەی یاریزانی میسریی، محەمەد سەڵاح-ەوە گۆڵێکی تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە مانچستەر یونایتد توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی میوان لیڤەرپوولدا بهێنێت و سێ خاڵ دەست بخات و لیڤەرپوول-یش لە دوو خاڵدا مایەوە.