Abdulkadir Karakaya
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەکانی چارەکی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی بۆروسیا دۆرتموند بووە میوانی یانەی مانچستەر ستی.
لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا، یاریزان کێڤن دێ بروینە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە خولەکی ٨٤ یارییەکەدا، یاریزان مارکۆ ریۆس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی ٩٠دا، یاریزان فیلپ فۆدەن گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.