ئیستانبوڵ - AA
لە ٢٢ھەمین ھەفتەی خولی پرێمەر لیگی ئینگلیزی، یاری نێوان ھەردوو یانەی تۆتنھام و ئارسناڵ کە بڕیاربوو سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە دواخرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە پرێمەر لیگ بڵاوکراوەتەوە، داواکاریی یانەی ئارسناڵ بۆ دواخستنی یارییەکە بەھۆی پشکنینی پۆزەتیڤی ژمارەیەک یاریزان، پێکانی ژمارەیەکی دیکەی یاریزانان و ئەرکی بەشێکی دیکەی یاریزانان لە جامی نیشتمانی ئەفریقا، قبوڵکراوە.
بە ھەمان شێوە یاری نێوان بێرنلی-لیزیستەر بە ھەمان ئەو ھۆکارانە دواخرابوو.
بەم پێیەش ژمارەی ئەو یاریانەی کە لەم وەرزەی خولی پرێمەر لیگدا دواخراون گەیشتە ٢١ یاری.