Fuat Kabakcı
03 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
په‌كین - AA
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا 361 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 17 هه‌زار و 205 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی دوو هه‌زار و 296يان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار و 558 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 152 هه‌زار و 700 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێرى رابردوودا 57 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 829 حاڵه‌تی توشبوون و پێنج هه‌زار و 19 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو تۆماركراون.
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ویلایه‌تی هوبه‌ی تۆمار كراون، به‌جۆرێك له كۆی 361 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری چین 350 یان له‌م ویلایه‌ته بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه له ویلایه‌تی هوبه‌ی 11 هه‌زار و 177 كه‌سه.
هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته‌كانی ججیانگ 724، گوانگدۆنگ 683، هنان 566، هونان 521، ئانهوی 408، جیانگشی 391، جیناگسو 271، سچوان 254، شاندونگ 254 حاڵه‌تی توشبوون تۆمار كراون.
له گهورهشارهكانیشدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو تۆمار كراوه به‌جۆرێك ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له په‌كینی پایته‌خت 191، له شانگه‌های 193، له تیه‌نجین 48 و له جۆنگجینگ 300 كه‌س بوون.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمه‌كانی هۆنگكۆنگ بۆ 15، ماماو هه‌شت و تایوان 10 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
له وڵاتانی دیكه‌ش ژماره‌ی توشبووان به‌م جۆره بووه: "له تایلاند 19، له ژاپۆن 20، له سه‌نگاپوره 18، له كۆریای باشوور 15، له ئوستورالیا 12، له ئه‌ڵمانیا 10، له ئه‌مریكا نۆ، له ماليزيا هه‌شت، له فه‌ڕه‌نسا و ڤێتنام هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش، له ئیمارات پێنج، له كه‌نه‌دا چوار، له به‌ڕیتانیا، رووسیا، ئیتاڵیا و هیندستان هه‌ر یه‌كه‌یان دوو، له نیپاڵ، كامبۆچیا، سریلانكا، فليپين، فینله‌ندا، ئیسپانیا و سوید هه‌ریه‌كه یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراوە.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری ڤوهانی سه‌ر به ویلایه‌تی هوبای چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه. له 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمسیۆنی ته‌ندروستی شاره‌وانی ڤوهان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانی كردن و ئیش كردن له بازاڕی به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه كوێره و ماره، به‌مهۆیه‌وه تا بنه‌بڕ كردنی ڤایرۆسه‌كه بازرگانی كردن به ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ڤایرۆسه‌كه بۆ شار و ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد و به‌م هۆیه‌وه له 22ی ئه‌م مانگه‌وه له 17 شاری ویلایه‌تی هوبای هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی وه‌ستێندراون. له به‌شێكی شاره‌كانیشدا ته‌نها نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگا، به‌نزینخانه و ماركێته‌كانی فرۆشتنی خۆراك كراوه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه داخراون.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه جیهانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین وه‌ستاندووه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له ناكاوی راگه‌یاندووه.