Yusuf Özcan
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
ئانگەرس- AA
یانەی لیل نازناوی پاڵەوانی خولی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1)ی بەدەست هێنا، بەو بۆنەیەشەوە یاریزانانی یانەکە ئاهەنگیان گێڕا.
لە دوای ١٠ ساڵ یانەی لیل توانی نازناوی پاڵەوانی (Ligue 1) بەدەستبهێنێت و ئەمەش جۆش و خرۆشێکی زۆری لای یاریزانانی یانەکە دروست کرد.
یاریزانەکان رژانە ناو مەیدانەکەوە و یەکتریان لە ئامێز گرت، یاریزانان؛ بوراک یڵماز، یوسف یازیجی، زەکی چەلیک و مستەفا کاپی کە بە رەچەڵەک تورکن و یاری بۆ یانەی لیل دەکەن بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەرکەوتنە دەربڕی.