Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
دامەزراوەی چاودێریی جۆریی چین رایگەیاند، ئیرباگی ئۆتۆمبێلەکان کێشەیان تێدایە.
راگەیەنرا ١٦٨ ھەزار و ٨٦١ ئۆتۆمبێل لە مۆدێلەکانی ١٢٠i, ١٣٠i, ٣١٦i, ٣٢٠i, ٣٢٥i, ٣٣٠i, ٣٣٥i, X١, X٣, X٥, X٦ ، M٣، کە BMW China لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ تا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھاوردەی کردووە، ئەو کێشەیان تێدایە.
ھەروەھا ٢٤ ھەزار و ٧٥٠ ئۆتۆمبێل لە مۆدێلەکانی ٣٢٠i, ٣٢٥i ، X١ کە لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٥ تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لەلایەن BMW Brillianceەوە ھاوردەی چین کراوە، بەھۆی ھەمان کێشەوە دەکێشرێنەوە.
بڕیارە مانگی ئابی ساڵی داھاتوو دەست بە کێشانەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکرێت و بەبێ بەرامبەر ئەو پارچانەی کێشەیان تێدایە بۆیان بگۆڕدرێت.