Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2017
پەکین - AA
بەھۆی دابەزینی ئاستی بینین، لەئەنجامی پیسبوونی ھەوا لە شاری تیێنجینی باکووری چین، ٣٠٩ گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشێندرایەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی شینھوا، رێژەی تەنۆلکەی نەخوازراو لە ھەوای شارەکەدا گەیشتووەتە شەش ھێندەی ئەو رێژەیەی لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە بە بەرزترین رێژەی گونجاو بۆ ژیانی مرۆڤ دیاریکراوە.
بەھۆی پیسبوونی ھەوا، باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ رۆژ لەو شارە راگەیاندراوە.
لەئەنجامی پیسبوونی ھەوا، ئاستی بینین بەجۆرێک دابەزیووە کە تاوەکو ئێستا ٣٠٩ گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشێندراوەتەوە و ١٩ فڕۆکەش بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی شارەکانی دیکە نیشتوونەتەوە و نەیانتوانیووە بگەنە فڕۆکەخانەی شاری تیێنجین.
ھەورەھا بەرپرسانی شارەکە، رێگاکانیشییان بەشێوەیەکی کاتی بە رووی ھاتووچۆدا داخستووە.