پەکین
وەزیری دەرەوەی چین (ڤانگ یی), لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆی لەگەڵ (نەبیل فەھمی)ی وەزیری دەرەوەی حکومەتە تازەکەی میسر کرد و داوای وەستاندنی توندو تیژی لە میسردا کرد.
لە پەیامەکەی (ڤانگ یی)دا, کە لەسەر ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی دەرەوەی چینیشدا بڵاوکراوەتەوە, ھاتووە "لەپێناو پێشگرتن لەو شەڕ و کوشتارەی میسر داوا لە ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکەم دەست لە توندو تیژی ھەڵبگرن"
ڤانگ وتیشی"لە ھەر ھەل و مەرجێکدا پرۆسەی ئاشتی باشترین پرۆسەیە بۆ میسر و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی"
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی حکومەتە تازەکەی میسر (نەبیل فەھمی) بە وەزیری دەرەوەی چینی راگەیاندووە کە "ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ بنبڕکردنی ئەم رەوشە نالەبارەی میسر"