Rewa Mahmut Hasan
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دێڤید لاپان رایگەیاند کە قەدەغە کردنی بردنەناوەوەی لاپتۆپ بۆ ناو فڕۆکە، هێشتا بژاردەیەکەو کاری لەسەر دەکرێت.
لاپان وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
لەبارەی قەدەغە کردنی بردنەناوەوەی لاپتۆپ لەو گەشتانەی کە راستەوخۆ لە ئەورووپاوە بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، گوتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رەتی کردەوە ئەوان دەستبەرداری ئەو بیروبۆچوونە بووبن و گوتی "بەتەواوی هەڵەیە، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی تەواوی گەشتە بازرگانییەکانی ئەمریکا، هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر".
ئەمە لەکاتێکدایە کە سایتی هەواڵی پۆلیتیکۆ پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەمریکا دەستبەرداری بڕیاری قەدەغەی بردنەوە ناوەوەی لاپتۆپ بووە.