Dildar Baykan
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
مێلانیا ترەمپ هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ئاشکرا کرد کە بارۆن-ی کوڕیان تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام چاکبووەتەوە.
هاوسەرەکەی ترەمپ لە ماڵپەڕی تایبەتی کۆشکی سپی، نووسراوێکی لە بارەی ئەزموونی خێزانەکەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردوەتەوە و تیایادا باسی لەوە کردووە کە دوای ئەوەی پشکنینی خۆی و دۆناڵد ترەمپ پۆزەتیڤ بووە، یەکەم کەس کە گومانکراوە تووشبووبێت بارۆن-ی کوڕیان بووە.
خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە یەکەم پشکنینی کوڕەکەی نێگەتیڤ بووە، بەڵام پشکنینی دواتر پۆزەتیڤ بووە و نووسیویەتی "بەختێکی باش یاوەرمان بوو کە بارۆن گەنجێکی بەهێزە و هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی تیادا دەرنەکەوت. خۆشحاڵم بەوەی پێکەوە ئەم رەوشەمان تێپەڕاند. بەو شێوەیە چاودێری یەکترمان کرد و پێکەوە کاتمان بەسەربرد".