Ruslan Rehimov
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئازه‌ربایجان رێگه‌ی له هه‌وڵه‌كانی هێرشكردن گرت له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه و هێزه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی زۆریشیان به‌ركه‌وت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه وه‌ك چه‌ند رۆژی رابردوو گرژییه‌كان به‌رده‌وامن له ئاراسته‌ی ئاغدام، فوزوڵی، جه‌برائیل و هاردوت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سوپای ئازه‌ربایجان رێگه‌ی له‌و هێرشانه گرتووه كه به درێژایی شه‌و هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ویستوویانه ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رمینیا زیانی زۆریان به‌ركه‌وت ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
له‌و پێكدادانه‌دا ژماره‌یه‌ك تانك، تانكی فڕۆكهشكێن، سیسته‌می مووشه‌كی، تۆپهاوێژ، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌رمینیا تێك شكێندراون.
باس له‌وه‌ش كراوه كه له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئازه‌ربایجان زیانی زۆر به‌ر هێزه‌كانی ئه‌رمینیا كه‌وتووه، به جۆرێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سووته‌مه‌نی هێزه‌كانی دوژمن خه‌ریكه ده‌بڕێت.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته كه سوپای ئازه‌ربایجان پابه‌ندی ئاگربه‌سته مرۆییه‌كه بووه به‌ڵام ئه‌رمینیا به ئاشكرایی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێل كردووه و گۆرانبۆی، ته‌رته‌ر، ئاغدام و ئاغجابهدی تۆپباران كردووه.