Alaattin Doğru,Hemın Othman Mohammed
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
داكار - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی په‌تای ئێبۆلاوه له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌مووزی ساڵی رابردوو سه‌ریهه‌ڵدا، به‌رزبووه‌تەوه بۆ هه‌زار و 469 كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه كه له ویلایه‌تی كیڤوی باكوور سه‌ریهه‌ڵدا و تا ویلایه‌تی ئیتوری ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، دوو هه‌زار و 325 حاڵەتی توشبوون به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه، له‌وانه‌یش دوو هه‌زار و 231 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئێبۆلا بوون.
تا ئێستا به هۆی په‌تاكه‌وه هه‌زار و 469 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 644 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه. هاوكات چاره‌سه‌ركردنی 118 كه‌سی دیكه له ناوه‌نده‌كانی ئێبۆلا درێژه‌ی هه‌یه.