Onur Usta,Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
كینشاسا - AA
له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات كه مانگی رابردوودا پەتای كۆلێرا تیایدا سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا 117 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته له كۆی سێ هه‌زار و 140 كه‌س كه له 11ی ته‌مووزه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌دا تووشبوون به كۆلێرا، 117یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راگهیهنراوهكه، هه‌رچه‌نده خێرایی تووشبوونی خه‌ڵكی به پەتاكه كه‌میكردووه، به‌ڵام مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
كه‌موكوڕی له پاكوخاوێنی و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كیی تووشبوونن به كۆلێرا.
هاوكات به پێی داتاكانی رێكخراو ته‌ندروستیی جیهان، ساڵی رابردوو له‌و وڵاته 18 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرا تۆماركراوه و 517 كه‌س له‌و تووشبووانە گیانیان له‌ده‌ستداوه.