Alaattin Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
داكار – AA
له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ویلایه‌تی كاسای-سه‌نتڕاڵ له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كاسای- سه‌نتڕاڵ، دیهودۆننت پیهم به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له رووباری لوكهنیه ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٠ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنبوون و گوتویه‌تی: "١٦ سه‌رنشینی بهمهلهكهش كه مه‌له‌وانیان زانیووه خۆیان رزگار كردووه. به‌له‌مه‌كه كه زیاد له راده شتی لێباركراوه به‌ره‌و ناوچه‌ی كۆله له كیناشا-ی پایته‌خت ڕۆیشتووه".
به هۆی كه‌شوهه‌وای كهمهرهییهوه كۆماری كۆنگۆی دیموكرات چه‌ندین دارستانی به‌رفراوان و رووبار و ده‌ریاچه له‌خۆ ده‌گرێت، جگه له شاره گه‌وره‌كان تۆڕی رێگای وشكانی له‌و وڵاته‌دا نییه.
خه‌ڵكی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات بۆ هاتوچۆکردن رووبار و ده‌ریاچه‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام به هۆی كۆنی و گرنگینه‌دان به به‌له‌مه‌كان و باركردنی زیاد له راده‌یان زوو زوو ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌م روو ده‌دات و ئه‌مه‌ش گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه.